لە توركیا 49 هاوڵاتی مەغریبی دەستگیركران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك رایگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك 49 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه له وڵاتی "مه‌غریب"وه بۆ توركیا هاتبوون.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه به گومانی هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ندیكردن به رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردووه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، دوای لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان 20 كه‌سیان ره‌وانه‌ی وڵاتی مه‌غریب كردووه‌ته‌وه و 21 تریش به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له توركیادا ماونه‌ته‌وه.
خه‌ندان
