ئهڵمانیا ئهم بڕیارانهی لهبارهی پهنابهرانهوهدا
ئەمڕۆ 6ی تشرینی دووهمی 2015، هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتی ئەڵمانی بڕیاریاندا لەسەر Asylkompromiss/ واته سازش لەسەر کۆمەڵێك چاکسازی سەبارەت بە مافی پەناهەندەیی لە ئەڵمانیا بهم شێوهیهی خوارهوه.
یەکەم، راکێشانی خێزان و مناڵ و دایك باوك، نەما بۆ پەناهەندەو بە تایبەتی بۆ سوورییەکان و بۆ عراقی و ئەوانی دیش، بە هەمان شێوە.
دووهم، مافی مانەوە لە ئەڵمانیا تەنها بۆ یەك ساڵ دەبێت بۆ سورییەکان و دوای ساڵێك، پیاداچوونەوەی بۆ دەکرێت.
ئەوانیدی لە سورییەکان جیاواز نابن. رەنگە بە پێچەوانەوە، زۆریان زووتر بگەڕێنرێنەوە وڵاتی خۆیان.
سێیەم، دادگای کێسی پەناهەندەیی خێرا دەکرێ، بۆ ئەوەی زوو بڕیاری مانەوە بۆ ساڵێ یاخود گەڕانەوە بدرێت.
چوارهم، پارەی پەناهەندە کەم دەکاتەوە.
پێنجەم، سەپاندنی Residenzpflicht/ بەسەر هەموو پەناهەندەییەکا، کە بڕیاری کهیسەکەی نەدراوە. واتا لەو شوێنەی کە لێی دەژی نابێت دوور بکەوێتەوە (لادێ، شار، هەرێم).
شەشەم، ئەوانەی دێن، دابەش ناکرێن بەسەر هەرێم و شارەکانی ئەڵمانیا، بەڵکو لە سەنتەری گەورەو تایبەت دەهێڵرێنەوە، هەتا مامەڵەی کهیسی پەناهەندەییان تەواو دەبێت.
رۆژانی داهاتووش چۆنییهتی جێبهجێكردنی ئهم بڕیارانه دهردهكهوێت، بەڵام ئەوەی دیارە، حکومەتی ئەڵمانی و پارتەکان، مەترسی زۆر گەورەیان هەیە لە هەڵمەتی راستڕەوەکان و نازییەکان و تێکەڵبوونی هاوڵاتییە بێ لایەنەکان بەمانەوە.
