به پێى به‌ڵگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمب، فڕۆكه ڕووسییه‌كه له میسر تێكشكاوه
به‌ڵام به‌رپرسه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامى كۆتایى لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه . جێى باسه رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو فرۆكه‌یه‌كى ڕووسى به 224 سه‌رنشینه‌وه له ئاسمانى ناوچه‌ى سینا له میسر كه‌وته خواره‌وه و تێكشكا .
هه‌روه‌ها دوێنێش له نزیك فرۆكه‌خانه‌ى جوباى پایته‌ختى باشوورى سودان فرۆكه‌یه‌كى دیكه‌ى ڕووى كه‌وته خواره‌وه و به‌پێى ئاماره‌كان، زیاتر له چل كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا .
