راوێژكارى خامه‌نه‌یى: له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش هاریكاری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ین

راوێژكارى خامه‌نه‌یى: له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش هاریكاری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ین
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راوێژكاری ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری باڵای شۆڕشى ئیسلامی ئێران پاش دیدارێكی له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ میقداد جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سووریا له‌ تاران رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ى له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش به‌ راسته‌وخۆ، یان ناڕاسته‌وخۆ هاریكاری له‌گه‌لأ ئه‌مه‌ریكادا ناكات.

ویلایه‌تی له‌ قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ ئێران هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك په‌سه‌ند ناكات كه‌ پێوه‌ندی به‌ سووریاوه‌ هه‌بێت به‌ بێ راوێژكردن به‌ حكوومه‌ت و گه‌لى سووریا.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ دیدارێكی نێوان محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و فه‌یسه‌ڵ میقداد له‌ تاران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند كه‌ تاران له‌و بڕوادایه‌ ته‌نگژه‌ى سووریا ته‌نیا به‌ شێوه‌یه‌كی سیاسی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
Top