30 په‌رله‌مانتار ئه‌ندامیه‌تی خۆیان له‌ په‌رله‌مانی تونس هه‌ڵپه‌سارد

30 په‌رله‌مانتار ئه‌ندامیه‌تی خۆیان له‌ په‌رله‌مانی تونس هه‌ڵپه‌سارد
له‌ دوایین پێشهاتی سیاسیدا كه‌ رووبه‌رووی پارتی فه‌رمانڕه‌وا بووه‌ته‌وه‌ له‌ توونس 30 ئه‌ندامى په‌رله‌مان سه‌ر به‌ پارتی نیدای توونس كه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئیئتلافی فه‌رمانڕه‌وا ده‌كات ئه‌ندامیه‌تی خۆیان له‌ په‌رله‌مان هه‌ڵپه‌سارد و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشان كرد به‌ ته‌واوه‌تی له‌ پارته‌كه‌ و ئیئتلافی فه‌رمانڕه‌وا ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه‌.

له‌و باره‌وه‌ خاتوو وه‌فا مه‌خلووف له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ 30 ئه‌ندام په‌رله‌مان ئاماده‌ى بوون رایگه‌یاند ئه‌ندامیه‌تی خۆیان له‌ په‌رله‌مان هه‌ڵده‌په‌سێرن تا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاری خۆی ده‌دات.

روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان به‌ ته‌واوه‌تی له‌ پارته‌كه‌و له‌ فراكسیۆنی ئیئتلافیش ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر دان به‌ پێكهاته‌ شه‌رعییه‌كاندا نه‌نرێت كه‌ خۆیان له‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزیدا به‌رجه‌سته‌ ده‌كه‌ن.
Top