ئەڵمانیا رووبەڕووی شەپۆلی توندوتیژی سیاسی دەبێتەوە
راپۆرتەکەی "شپیگل ئانڵاین" لەژێر ناوی "چوارهەفتە لە پاییز" وێنەیەکی ناشیرین لە وڵاتی ئەڵمانیا دوای گەیشتنی شەپۆلی کۆچبەران دەخاتەڕوو.
راپۆرتەکە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە بێزاری گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیا بەڵام ئەمجارە تەنها دروشمێکی سیاسی نییە بەڵکوو بەرفراوانتر بۆتەوە.
نەک هەر پەنابەران بەڵکوو خۆبەخشەکانی فریاکەوتن، پۆلیس، سیاسەتوانان و تەنانەت رۆژنامەوانانیش دەبنە ئامانجی ئەو هێرشانە. هەندێک کەس بە وێنەی ترسناک هەڕەشەی لەسێدارەدانی سیاسەتوانانی ئەو وڵاتە دەکەن.
لە چەند مانگ لەمەوبەرەوە هێرشەکان بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە بۆ پەنابەران دابین کراون دەستیپێکردووە، بەڵام ئێستا راستەوخۆ هێرش دەکرێتە سەر کەسەکان. بەرپرسانی ئاسایش رایانگەیاند؛ توندوتیژییەکان رۆخسارێکی تازەیان بەخۆوە گرتووە. دەزگای گشتی ئاسایشی ئەڵمانیا بە دووری نازانێت کە ئەگەر ئەو رەوتە بەردەوام بێت لە داهاتوویەکی نزیکدا قوربانی لێدەکەوێتەوە.
dw
