به‌هۆی تێكشكانی فرۆكه‌یه‌كی رووسی له‌ سوودان، زیاتر له‌ 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

به‌هۆی تێكشكانی فرۆكه‌یه‌كی رووسی له‌ سوودان، زیاتر له‌ 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی رووسیا تێكده‌شكێت و زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش باس له‌ بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری كوژراو و بریندار ده‌كه‌ن.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی سوودان، فڕۆكه‌یه‌كی كارگۆی رووسی له‌ باشووری سوودان تێكشكاوه‌.

فڕۆكه‌كه‌، كه‌ ناچاربووه‌ له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی جوبای پایته‌ختی باشووری سوودان بنیشێته‌وه‌، له‌ نزیك رووباری نیلی شین تێكشكاوه‌ و به‌ پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، 40 سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ ژنێك و حه‌وت منداڵیان تێدایه‌.

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، فڕۆكه‌یه‌كی رووسیا له‌ پارێزگای سینا له‌ میسر، به‌ 217 سه‌رنشین و حه‌وت كارمه‌ندی فڕۆكه‌كه‌وه‌، كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و به‌ ته‌واوی تێكشكا.
Top