ئه‌مریكا و ڕووسیا.. وێستگه مێژووییه‌كانی ململانێی هێز و هه‌ژموون
ئه‌مریكا توانی لهوململانێیه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سه‌رله‌نوێ ڕووسیا گه‌ڕایه‌وه نێو كهڤاڵهكه. سه‌رله‌نوێ ڕكابه‌ری ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه. له‌به‌ر درێژی ئه‌و ململانێیه و هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كانی، ئێمه گرنگترین وێستگه‌كانی ده‌خه‌ینه به‌رچاو:
-له‌ساڵی 1775دا ڕووسیا ده‌ستی هاوكاری درێژكرد بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌یانویست كیشوه‌ری ئه‌مریكا ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه، وه‌ك خۆ ئاماده‌كردنێك بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا و جیابوونه‌وه له‌تاجی به‌ریتانی.
-له‌ساڵی 1867دا ئه‌مریكا ناوچه‌ی “ئالاسكا”ی له قه‌یسه‌ری ڕووسیا كڕی. نرخی فرۆشتنیشی 7.2 ملیۆن دۆلار بوو. له‌كاتێكدا ئه‌و ناوچه‌یه بهكانی ئاڵتون و نه‌وت به‌ناوبانگه.
-ساڵی 1922 له‌منداڵدانی ئیمپراتۆریه‌تی ڕووسیاوه، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌دایك بوو.
-له‌ساڵی 1933 ئه‌مریكا دانی به‌یه‌كێتی سۆڤییه‌تدا ناو، مامه‌ڵه‌ی نێوانیان ده‌ستی پێكرد.
-ساڵی 1941 كتومت له‌دوای بۆردوومان كردن وهێرش كردنه سه‌ر یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه. ئه‌مریكا ده‌ستی كرده هاوكاری كردنیی ڕووسه‌كان. چه‌ك وپێویستی جه‌نگی پێدان. خواردنی بۆناردن. ئه‌وه‌ش له‌ڕێی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه به‌ناوی” لیندا-لیز”.
-هه‌ر ساڵی 1941 و له‌مانگی 12دا، بۆردوومانی “بیرل هاربر” كرا له‌لایه‌ن ژاپۆنیه‌كانه‌وه. ئه‌وه‌ش وایكرد ئه‌مریكا بچێته جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه.
-ساڵی 1945 ئه‌ڵمانیا شكستی هێنا.
-له‌مانگی ئابی ساڵی 1945 دا ئه‌مریكا دوو بۆمبی ئه‌تۆمی به‌سه‌ر هێرۆشیما و ناكازاكیدا خسته‌خواره‌وه.ئه‌وه‌ش كۆتایی به‌جه‌نگی دووه‌می جیهانی هێنا.
– له‌هه‌مان ساڵدا له‌ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر وڵاتانی میحوه‌ردا، ڕیكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زرێنراو،ئه‌وان بوونه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی تێیدا.
-هه‌مان ساڵ ئه‌ڵمانیا دابه‌ش كرا، بۆ دوو به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی و ڕۆژئاوایی.
-له‌ساڵی 1946دا، ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو بوو له‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمیدا كه‌له ژێر ئاوه‌كانی ناوچه‌ی”بكینی”دا ئه‌نجامیدا.
-له‌ساڵی 1947دا جه‌نگی ساردی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ستی پێكرد.له‌م میانه‌یه‌شدا به‌رده‌وام هه‌ردوو وڵات هه‌وڵیانداوه هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر جیهاندا بسه‌پێنن. تاكو له‌ساڵی 1991دا جه‌نگه‌كه كۆتایی هات.
– ساڵی 1948 گه‌مارۆی به‌رلین درا. به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته ده‌یانویست هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر جیهاندا بسه‌پێنن. یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت به‌نیازی ئه‌وه‌ی سنورێك بۆ ئه‌مریكا دابنێت، گه‌مارۆی به‌سه‌ر به‌رلیندا سه‌پاند. به‌ڵام به‌هۆی كۆمه‌كییه‌كانی ئه‌مریكاوه، گه‌مارۆكه شكستی هێنا. ئیتر له 1949دا به‌فه‌رمی ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه.
-له‌ساڵی 1949دا ئه‌مریكا دڵنیابووه‌وه له‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌ستی به‌هه‌موو نهێنییه‌كانی بۆمبی ئه‌تۆمی و هایدرۆجینی گه‌یشتووه. به‌كرده‌وه‌ش سۆڤیه‌ت له‌ناوچه‌ی “لتایگا”دا یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجام دا.
– هه‌ر له‌ساڵی 1949دا، وڵاتی چین به‌سه‌ركردایه‌تی “ماوتسی تۆنگ” شۆڕشێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی. شۆڕشه‌كه به‌پاڵپشتی سۆڤیه‌ت له‌دژی حكوومه‌تی ئه‌وكاته‌ی چین ئه‌نجامدرا، كه ئه‌مریكا پشتیوانی لێده‌كرد. به‌ڵام شۆڕشه‌كه توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
-له‌ساڵی 1949دا، ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار توانی ژیرده‌ریایی ئه‌تۆمی”نونیولوس” له‌ئاوه ههرێمایهتییهكانیدا دابه‌زێنێت.
-له‌نێوان ساڵانی 1950-1953دا، جه‌نگی كۆری به‌رپابوو. سوپای كۆریای باكور به‌سه‌رۆكایه‌تی”كیم ئێل سۆنگ” به‌پاڵپشتی ستالین هێرشی كرده سه‌ر كۆریای باشور. ئه‌مریكا و به‌ریتانیا پشتیوانی باشوریان كرد. جه‌نگه‌كه بههودنهیهك كۆتایی هات، له‌ئه‌نجامیشدا كۆریا بوو به‌دوو به‌شه‌وه.
-له‌ساڵی 1952دا، ستالین پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد هه‌ردوو ئه‌ڵمانیا یه‌ك بگرنه‌وه له‌ژێر چه‌تر حكوومه‌تێكی ههڵبژیردراودا، به‌ڵام ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه. -ساڵی 1959 ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا، به پاڵپشتی ئه‌مریكا بووه ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سیدا.
-ساڵی 1955 سۆڤیه‌ت په‌یمانی “وارشۆ”ی دامه‌زراند. وڵاتانی ئه‌ورووپای ڕۆژهه‌ڵات بوون به‌ئه‌ندام تیایدا. له‌ساڵی 1991دا په‌یمانی وارشۆ هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
– له‌سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، ئه‌مریكا هه‌وڵی ده‌دا بزوتنه‌وه ڕزگاریخوازییهكان ئیحیتوا بكات. به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه‌له ئاسیا وئه‌فریقا وئه‌مریكای لاتیندا سه‌ریان هه‌ڵده‌دا. تاكو بتوانێت بنكه سه‌ربازییه‌كانی له‌جیهاندا بپارێزێت.
-ساڵی 1957 سۆڤیه‌ت سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی یه‌كه‌م موشه‌كی دوورهاوێژی كیشوه‌ربڕ تاقی بكاته‌وه.
– ساڵی 1957 یه‌كێتی سۆڤیه‌ت یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی به‌ناوی”سبۆتیك -1″ بۆ بۆشایی ئاسمان ڕه‌وانه كرد.دواتر وله‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ری هه‌مان ساڵدا مانگی ده‌ستكردی “سبۆتیك-2″ی بۆ ئاسمانی ده‌ره‌وه نارد.دواتر”لایكا”ی به‌دوادا هات كه سه‌گێكی به‌ناوی”لایكا” هه‌ڵگرتبوو. به‌وه‌ش سه‌گه‌كه بوویه یه‌كه‌م بوونه‌وه‌ر كه‌به‌ره‌و ئاسمانی ده‌ره‌وه بڕوات.ئه‌وه‌ش گیانی ڕكابه‌ری له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا قوڵتر كرده‌وه. تائه‌و ڕاده‌یه‌ی ململانێی زانست و ئه‌ندازیاری وته‌كنه‌لۆژیا له‌نێوان ڕووسیاو ئه‌مریكادا بۆ ئاسمانی ده‌ره‌وه گوازرایه‌وه.
– له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1957دا، ئه‌مریكاییه‌كان مانگی ده‌ستكردی”ئێكسپلۆره‌ر-1″یان ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد. پاشان له‌مانگی ئاداری ساڵی 1958دا “ئێكسپلۆره‌ر-2″یان هه‌ڵدا.
-ساڵی 1960 سۆڤیه‌تییه‌كان فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكایان خستهخوارهووه كه به‌ئاسمانی سۆڤیه‌تدا ده‌سوڕایه‌وه‌و زانیاری كۆده‌كرده‌وه. فڕۆكهوانهكهشی كه‌ناوی”فرانسیس گاری پاوزهر”بوو ده‌ستگیركرا. بۆماوه‌ی چه‌ندساڵێك زیندانی كرا، دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری ڕووسیدا دیل به‌دیلی پێكرا.
-ساڵی 1960 “نیكیتا خرۆشۆف” ڕابه‌ری سۆڤیه‌ت، قۆنده‌ره‌كانی له‌سه‌ر بڵندگۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانا.
-له‌مانگی 4/1961 سۆڤیه‌تییه‌كان كه‌شتی ئاسمانی “فۆستیك-1″یان بۆ بۆشایی ئاسمان هه‌ڵدا كه”یۆری گاگارین”ی هه‌ڵگرتبوو.بۆماوه‌ی 108 خولهك له‌بۆشایی ئاسماندا مایه‌وه.
-له‌ساڵی 1962دا، ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك گه‌شتی بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌ستپێكرد، له‌یه‌كێكیاندا” ئالۆن شیبارد” دواتر”جۆن گلین” نێردرانه بۆشایی ئاسمان كه‌بوونه یه‌كه‌م مرۆڤ به‌ده‌وری گۆی زه‌ویدا بسوڕێنه‌وه.
– له‌ساڵی 1962دا، قه‌یرانی “موشه‌كه‌كانی كوبا” گه‌یشته ترۆپك. ئه‌مریكا بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كانی له توركیادا جێگیركرد.سۆڤیه‌تیش بۆمبه‌كانی خۆی له كوبادا جێگیركرد.ئه‌وه‌ش بووه مه‌ترسیدارترین كێشه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.به‌ڵام له‌مانگی 10ی هه‌مان ساڵدا كێشه‌كه‌یان به‌ڕێككه‌وتن كۆتایی هات.
-له‌ساڵی 1969دا “نیل ئارمسترۆنگ”بووه یه‌كه‌م مرۆڤ كه پێ له‌سه‌ر مانگ دابنێت. ئه‌وه‌ش بووه به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی ئه‌مریكا له‌شه‌ڕی كۆنترۆڵ كردنی بۆشایی ئاسماندا.
-له‌ساڵی 1979دا، یه‌كه‌م هاوكاری ئاسمانی له‌نێوان ئه‌مریكا و رووسیادا ئه‌نجام درا، كه‌شتی “ئه‌پۆلۆ”ی ئه‌مریكی و”سویوز”ی ڕووسی یه‌كیان گرت. به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه كهشتییهوانهكانی هه‌ردوو لا بۆیان هه‌بوو كه‌شتی به‌رانبه‌ر به‌كاربهێنن.
-له‌ساڵی 1980دا، له‌ئه‌نجامی فشاره‌كانی ئه‌مریكا، نزیكه‌ی 60 ده‌وڵه‌ت ئاماده‌نه‌بوون به‌شداری بكه‌ن له‌خولی ئۆڵۆمپیادی هاوینه كه‌له مۆسكۆ ڕێكخرا. وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رانبه‌ر داگیركردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن ڕووسیاوه.
-ساڵی 1982،دیارده‌ی شه‌ڕه قسه‌ی نێوان ڕابه‌رانی هه‌ردوو وڵات سه‌ری هه‌ڵدا، ڕۆناڵد ڕێگانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سۆڤیه‌تی به‌ئیمپراتۆریه‌تی شه‌ڕ ناوزه‌د كرد.
-ساڵی 1984یش، سۆڤیه‌ت وچه‌ند وڵاتێكی هاوپه‌یمانی، بایكۆتی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌یان كرد كه‌له بۆس ئه‌نجلۆس سازكرا.
-ساڵی 1986، گۆرباتچۆفی سه‌رۆكی سۆڤیه‌ت و ڕۆناڵد ڕێگانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێكه‌وه له لوتكه‌ی “ڕیكیافیك” لهئایسلهندا كۆبوونه‌وه، تاوتوێی له‌ناوبردنی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانیان كرد. هه‌روه‌ها باسیان له‌دابه‌شكردنی ته‌كنه‌لۆژیای به‌رگری كرد.ئه‌گه‌رچی نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، به‌ڵام وتوێژه‌كان بوونه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ڕێككه‌وتنه‌كانی دواتر له‌و بواره‌دا.
-له‌ساڵی 1991دا،یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هه‌ره‌سی هێنا.دابه‌ش بوو به‌سه‌ر 15 ده‌وڵه‌تدا.ئه‌وه‌ش له‌پاش ئه‌وه‌ی پلانه ئابووریه‌كانی گۆراتچۆف شكستیان هێنا. له‌ئه‌نجامی گرژییه‌كانی دوای ئه‌و ڕووداوه‌دا” بۆریس یه‌ڵسن” ده‌ركه‌وت ودهستهڵاتهكانی گرته ده‌ست.
-ساڵی 1992، ڕووسیا پرۆگرامی”نان =لۆژار”ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا واژۆكرد. به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بڕیاردرا له‌وه‌ی چه‌كه ئه‌تۆمی وكیمیاوییهكانیان به‌شێوه‌یه‌كی بێوه‌ی له‌ناوبه‌رن.
-ساڵی 1994ئهمریكاو ڕووسیا یادشتێكیان له‌بواری هاوكاری له بۆشایی ئاسماندا واژۆكرد. به‌گوێره‌ی یاداشته‌كه ئه‌مریكا ده‌یتوانی 7 گه‌شتی ئاسمانی ڕیك بخات و، سود له وێستگه‌یی فه‌زایی”میر”ی ڕووسی وه‌ربگرێت.
-ساڵی 2000 یه‌كه‌م هاوكاری وكاری هاوبه‌ش له‌نێوان ئاژانسی گه‌ردوونناسی ئه‌مریكا وڕووسیادا ئه‌نجام درا. به‌شێكی كه‌شتی “یونتی،ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ به‌شێكی كه‌شتی “زفیزدا”ی ڕووسیدا یه‌كیان گرت.
-ساڵی 2002 سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا”جۆرج بۆشی كوڕ” تاك لایه‌نه له ڕێككه‌وتنی سنورداركردنی موشه‌كی دژبه موشه‌كه بالیستییه‌كان كشایه‌وه.كه‌له ساڵی 1972دا له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژۆكرابوو.
-ساڵی 2007 به‌هۆی دامه‌زراندنی سوپه‌ری موشه‌كی ئه‌مریكا له‌پۆڵه‌ندا، گرژییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه. بۆیه كاتێ “فلادیمێر پۆتین”ی سه‌رۆكی ڕووسیا سه‌ردانی ئێرانی كرد، جۆرج بۆشی كوڕ گوتی: “ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ڕوونه‌دات، ئه‌وا ڕێگری بكه له‌وه‌ی ئێرانییه‌كان فێری دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی ببن”.
-ساڵی 2007، ڕووسیا مافی ڤیتۆی له‌دژی سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ به‌كارهێنا.ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌مریكا بوو.
-ساڵی 2008 به‌هۆی داگیركردنی ناوچه‌ی”ئۆسیتیای باشور” له‌لایه‌ن ڕووسیاوه، ئه‌مریكا كۆمه‌كی سه‌ربازی ومرۆیی نارد بۆ جۆرجیا تاكو بتوانێت به‌ره‌نگاری ڕووسیا ببێته‌وه.
-ساڵی 2011 له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گرژییه‌كانی سوریادا، به‌تایبه‌تی له‌دوای هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌دیمه‌شق، باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: “به‌شار ئه‌سه‌د شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ست داوه”.سزای ئه‌سه‌د و گه‌وره به‌رپرسه‌كانی ڕژێمهكهیشی واژۆكرد.
-هه‌مان ساڵ ئه‌مریكا ده‌ستی كرد به‌هاوكاری كردنی”سوپای سوریای ئازاد” له‌دژی به‌شار ئه‌سه‌د.
-هه‌مان ساڵ ڕووسیاو چین مافی ڤیتۆیی دوولایه‌نه‌یان له‌دژی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر سوریادا به‌كارهێنا.
-ساڵی 2012 دووباره چین وڕووسیا ڤیتۆی دوو لایه‌نه‌یان له‌دژی پرۆژه‌بڕیارێكی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆئیدانهكردنی ڕژێمی سوریا به‌كارهێنا.
-له‌مانگی 6/2012دا، له‌شاری جنێف ئه‌مریكا وڕووسیا سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی سوریا كۆبوونه‌وه.ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دروستكردنی حكوومه‌تێكی هاوبه‌ش له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سته‌ڵاتدا. به‌ڵام ڕیككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا.
-ساڵی 2012 ڕووسیا بووبه ئه‌ندامی ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی. به‌وه‌ش قۆناغێكی ئابووری تازه‌ی ده‌ستپێكرد.
-له2013دا، ڕووسیا مافی په‌نابه‌ری به”ئیدوارد سنۆدن” به‌خشی كه ملیۆنه‌ها دیكۆمێنتی نهێنی ئه‌مریكای دزهپێكردبوو.
-له‌مانگی مایۆ/2013دا، ئهمریكاو ڕووسیا كۆنگره‌یه‌كیان ڕێكخست بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ده‌ستبه‌جێ بۆكێشه‌ی سوریا. هه‌مان ساڵ ئه‌مریكا ده‌ستی كرده كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێنابێت.
-له‌مانگه كۆتاییه‌كانی 2013دا، ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی كارا كه‌وته هه‌وڵ بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆله‌ناوبردنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڵام كۆنگریس مۆڵه‌تی نه‌دا.
-ساڵی 2015 ڕێكخراوی “قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی” له‌لاهای، ڕایگه‌یاند: ” هه‌موو پاشماوه‌كانی چه‌كه كیمیاویه‌كانی سوریا له‌ناوبران”.
-له‌مانگی ئه‌یلولی 2015دا، ڕووسیا ده‌ستی كرده ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی له‌ڕه‌وشی سوریادا.ئه‌وه‌ش ئه‌مریكا و ناتۆی به‌ته‌واوی نیگه‌ران كردووه. ناتۆ‌و ئه‌مریكا پێیان وایه ده‌ستتێوه‌ردانه‌كه قه‌باره‌ی قه‌یرانه‌كه زۆر گه‌وره ده‌كات.
-له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی رووسیادا، ئه‌مریكا فشاری خسته‌سه‌ر وڵاتانی هاوسێی سوریا تاكو ڕێگه نه‌ده‌ن به‌وه‌ی بواری ئاسمانییان له‌لایه‌ن ڕووسیاوه به‌كار بهێنرێت. هاوكات ئه‌مریكا ڕۆكێتی دژه تانكی له‌جۆری”هاو” گه‌یانده ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، كه‌ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی كرده‌یی ئه‌مریكایه له‌دژی دهستتێوهردانهكهی ڕووسیا.
به‌وجۆره جیهان له‌نێوان ئه‌و دوو زلهێزه‌دا به‌ره‌و ململانێی زیاتر ده‌ڕوات. ئه‌وانیش ته‌نها سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و، به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی تر فه‌رامۆش ده‌كه‌ن.
باس‌نیوز
