تا ئێستا بۆكۆ حه‌رام 10 هه‌زار كه‌سی له سه‌نیگال كوشتووه
نوێنه‌ری تایبه‌تی رۆژئاوای ئه‌فریقا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، محه‌مه‌د ئه‌بنی چامباس له ده‌كاری پایته‌ختی سنیگال له روونكردنه‌وه‌یه‌كی دا به رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند هه‌ماهه‌نگییه‌كی گرنگ له نێوان وڵاتانی ئه‌فریقیا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاری تیرۆر هه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش پاڵپشتی ده‌كات.
ناوبراو گوتیشی: پێكهاته‌ی ساڵێك له‌وه‌پێشی بۆكۆ حه‌رام وه‌ك ئێستا نییه. پێشتر به تانك ده‌سووڕانه‌وه و خه‌ڵكیان ده‌ترساند، كه‌چی ئێستا خاوه‌ن هێزێكی وان نین به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ری تایبه‌تی رۆژئاوای ئه‌فریقیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی به‌كارهێنانی هێزی ئه‌منی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژی رێكخراوی بۆكۆ حه‌رام و گوتیشی: له‌م نزیكانه درێژه به هێزی تێكه‌ڵی وڵاتان ده‌درێت به‌ڵام پێویست به پشتگیری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌یه.
پێویسته ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ست تیرۆریستان رزگار ده‌كرێت رێوشوێنی ئه‌منی بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ناوچه‌كه كۆنترۆڵ نه‌كه‌ن.
