واشنتۆن به‌بڕی 100 ملیۆن دۆلار كۆمه‌كی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له 2002ه‌وه تاكو ئێستا بڕی 500 ملیۆن دۆلاریان بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا ته‌رخان كردووه.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی ئه‌مریكا له‌زاری “ئه‌نتونی بلینكن” جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاوكرایه‌وه، كه‌له‌ئێستادا له كۆنگره‌ی ئاسایش لهمهنامهی پایته‌ختی به‌حره‌یندا به‌شداری كردبوو.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌هۆی ئه‌و كۆمه‌كه‌وه درگای قوتابخانه‌كان كراوه ده‌بن، كاره‌با دابین ده‌كرێت و ژێرخانی ئاو‌و هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ كۆمه‌ك ده‌كرێن، هاوكاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كرێت. واده‌كرێت توانایه‌ك بۆ ئۆپۆزسیۆنی میانه‌ڕه‌وی سوریا دروست ببێت كه بتوانیت ڕۆڵێك له ئایندهی سوریادا بگێڕێت”.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌م كۆمه‌كه له‌كاتێكدایه كه‌ئه‌مریكا ناردنی هێزی وشكانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سوریا ئاشكرا كردووه. تاكو هاوكاری بكه‌ن له‌شه‌ڕی ڕێكخراوی داعشدا.
باسنيوز
