ئەمەریکا 100 ملیۆن دۆلاری تر بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا تەرخان دەکات
جێگری وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن ئەم هاوکارییە نوێیەی لە ڕۆژی شەممە لە میانەی کۆنفرانسی ئاسایشی ماناما لە بەحرەین ڕاگەیاند.
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت لە ساڵی 2012 وە هەتا ئێستا بەم بەڵێنە نوێیەوە هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا گەیشتۆتە بڕی 500 ملیۆن دۆلار، و هەروەها پشتیوانیش دەکات لە ئەنجومەنی خۆجێی، چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی، خزمەت گوزاری تەنگەتاوی و پێداویستەکانی تری مەدەنی لەناو سوریا.
VOA
