سبه‌ینێ هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كۆمه‌ڵێك حزب و هاوپه‌یمانێتی و كه‌سێتی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری ده‌كه‌ن كه دیارترینیان ئه‌مانه‌ن:
پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكه‌په"، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێشوو 258 كورسی به‌ده‌ستهێنا.
پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێشوو 130 كورسی به‌ده‌ستهێنا.
پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" كه 80 كورسی به‌ده‌ستهێنا.
پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رست "مه‌هه‌په" كه 80 كورسی به‌ده‌ستهێنا.
به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه كه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی سه‌ره‌وه‌ی لێكهوتهوه، ئه‌كه‌په نه‌یتوانی تاك لایه‌نه و له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی حكومه‌ت پێكبهێنێت، به‌پێی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌ردۆغان بڕیاریدا له 1ی تشرینی دووه‌م هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێته‌وه.
به‌هۆی گرتنی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوان و نووسه‌رانی دژی ئه‌كه‌په و داخستنی كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕه‌وه، ره‌خنه‌ی زۆر له ئه‌كه‌په ده‌گیرێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی زیاتر له پێشوو كه‌م ببێـته‌وه.
پێشتری یه‌كێتیی ئه‌وروپا ره‌خنه‌ی له بهرتهسككردنهوهوی زیاتری ئازادییه‌كان گرت له‌لایه‌ن حكومه‌ت توركیاوه.
هه‌روه‌ك له دوو هه‌فته‌ی پێشوودا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی باراك ئۆباما كرد و به‌ئاشكرا ترسی خۆیان له باش به‌ڕێوه‌نه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیا پیشاندابوو.
خەندان
