هەواڵگری ئەمریکا سیاسەتەکانی رووسیا لە سووریا ئاشکرادەکات
جیمس كلابه‌ر، سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگەیاند " رووسیا سیاسەتێکی دیاریکراوی نییە لە سووریا، بەڵکو سیاسەتەکانی رووسیا هەمەجۆرن، هاوکات بەرژەوەندییەکانی رووسیا لەگەڵ ئەو وڵاتە وایکردووە شەڕی بۆ بکات، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە رووسیا سیاسەتی درێژخایەنی نییەو بەشێوەیەكی کاتی بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ سووریا جێبەجێدەکات".
سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا دەشڵێت " هه‌مووان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له ئێمه ده‌كه‌ن پێشوه‌خت هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی هه‌ر سه‌رۆك ده‌وڵه‌تێك ئاشكرابكه‌ین، سه‌باره‌ت به پوتینیش ده‌زانین كه ئه‌و هه‌له‌كان لە سووریا ده‌قۆزێته‌وه، به‌ڵام گومانمان هەیە له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پوتین ستراتیژیەتێكی درێژخایه‌نی له سووریادا هه‌بێ، چونکە کارە سەربازییەکانی رووسیا لە سووریا ئەوە دەردەخەن کە بەرژەوەندییەکانی لە سووریا کاتین".
بەگوتەی جیمس كلابه‌ر، سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا، سەرۆکی رووسیا ناتوانێت وەک ئۆباما وردبینبێت لە جێبەجێکردنی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، بەتایبەت ئەو سیاسەت و بڕیارانەی لایەنی سەربازییان هەیە، هاوکات سەرۆکی رووسیا ئازادە لەوەی چۆن سیاسەتی وڵاتەکەی لەدەرەوە جێبەجێدەکات.
رووداو
