ده‌قی ته‌واوی ڕاگه‌یه‌نراوی ڤیه‌ننا سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی سوریا
ئه‌م لایه‌نانه كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێ كردنی دۆخی مه‌ترسیداری سوریا‌و، شێواز وڕێگه‌كانی كۆتایی پێهێنانی. له نزیكترین كاتدا.
لایه‌نه‌كان وتوێژی ڕاشكاوانه و بیناكه‌ریان كرد، كه كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی له‌خۆگرت. تاكو ئێستاش ناكۆكی ڕیشه‌یی هه‌یه له‌نێوان به‌شداربوواندا. به‌ڵام گه‌یشتنه لێك تێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كێتیی وسه‌ربه‌خۆیی و بێوه‌یی خاكی سوریا و عه‌لمانیه‌تی شوناسه‌كه‌ی، پرسی بنه‌ڕه‌تین.
دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌مێننه‌وه.
ده‌بێ مافی هه‌موو سورییه‌كان پارێزراوبێت، به‌چاوپۆشین له‌ڕه‌گه‌ز وئاین.
پێویسته هه‌موو هه‌وڵێكی دیپلۆماتی به‌په‌له بدرێت بۆ كۆتایی هێنان به‌جه‌نگه‌كه.
بیمه‌ی ئه‌وه بدرێت ڕێكخراوه مرۆییه‌كان بگه‌نه هه‌موو ناوچه‌كانی سوریا، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هاوكارییه‌كانیان بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ره سورییه‌كان له ناوخۆ‌و وڵاتانی تریشدا زیاتر ده‌كه‌ن.
ڕیككه‌وتن كرا له‌سه‌ر پێویستی شكست پێهێنانی داعش. له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌كانی تردا. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پۆلێنی كردووه‌و، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ری هاوڕابوون.
له‌چوارچێوه‌ی كاركردن به ڕاگه‌یه‌نراوی جنێف 2012 و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ژماره 2118به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه داوایان له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه نوێنه‌ره‌كانی حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌پرۆسه‌یه‌كی سیاسی‌دا كۆبكاته‌وه، پرۆسه‌یه‌ك ببێته هۆی دروستكردنی حكوومه‌تێكی خاوه‌ن متمانه‌و گشتگیر‌و ناتائیفی، له‌دوای ئه‌وه‌ش ده‌ستورێكی تازه دابنرێت وهه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت. ده‌بێ هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بێت.ئه‌وه‌ش به‌ڕه‌زامه‌ندی حكوومه‌تی سوریا. هه‌روه‌ها پابه‌ندی ته‌واو هه‌بێت به باڵاترین پێوه‌ره‌كانی شه‌فافیه‌ت ولێپرسینه‌وه. ده‌بێ هه‌ڵبژاردنه‌كه پاك وخاوێن بێت.هه‌موو سورییه‌كان به‌ئاواره‌كانیشه‌وه به‌شداری تێدا بكه‌ن.
سوریا خاوه‌نی پرۆسه سیاسیه‌كه ده‌بێت و ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات، خه‌ڵكی سوریاش بڕیار له دیاری كردنی ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، تاوتوێی ڕێوشوێنه‌كانی ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن. له‌هه‌موو ناوچه‌كانی سوریادا و له‌به‌روارێكی دیاریكراودا، ئه‌وه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه سیاسییه تازه‌كه‌دا.
له‌ڕۆژانی داهاتوودا به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه، كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكییانه‌یان كه‌ماونه‌ته‌وه‌و، بینا له‌سه‌ر خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتن ده‌كه‌ن. وه‌زیره‌كانیش له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆده‌بنه‌وه بۆ به‌رده‌وامیدان به‌م وتوێژانه.
باس‌نیوز
