شەڕی داعش لە عیراقدا 3 بۆ 5 ساڵ دەخایەنێت

شەڕی داعش لە عیراقدا 3 بۆ 5 ساڵ دەخایەنێت
لە دواین لێدوانی فەرمی هاوپەیماناندا، باس لە کۆتاییهێنان بە رێکخراوی تیرۆرستیی داعش کرا و ئاماژە کرا بەوەی، کە رەنگە ئەم شەڕە نزیکەی 5 ساڵ بخایەنێت.

ستیڤ وارن، وتەبێژی هاوپەیمانان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کە لە ناو بینای باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە بەغدادی پایتەختدا سازکرا، وتی : " داعش لە ئێستادا وەک ساڵی 2014 بەهێز نییە و زۆرێک لە تواناکانی لەدەسداوە".

وتیشی : " رووبەڕووبوونەوەی داعش و کۆتاییهێنان بەو رێکخراوە لە ناو خاکی عیراقدا، 3 بۆ 5 ساڵ دەخایەنێت".

وارن، لە درێژەی وتەکانیدا، باسی لە رۆڵی هاوپەیمانان کرد و وتی : " هێزەکانی هاوپەیمانان هەماهەنگییەکی باشیان لەگەڵ پێشڕەوییەکانی سوپای عیراقدا هەبووە و لە ئۆپەراسیۆنەکانی گرتنەوەی بێجی-دا سەرکەوتوو بوون".






خەندان
Top