کاتەکانی مزگەوتی قودس دابەشدەکرێت

کاتەکانی مزگەوتی قودس دابەشدەکرێت
بە نێوەندگیریی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەردوو لایەنی فەلەستینی و ئیسرائیلی گەیشتوونەتە رێککەوتن لەبارەی مزگەوتی ئەقسا.

جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە عەممان رایگەیاندووە، کە گەیشتوونەتە رێککەوتنی ”بۆندێک“ لەبارەی مزگەوتی ئەقساوە، کە رەزامەندیی هەرسێ لایەنی فەلەستینی، ئیسرائیلی و ئوردنی لەسەرە.

بەپێی رێککەوتنەکە، هەروەک جۆن کیری رایگەیاندووە، مسوڵمانەکان دەتوانن لەمەودوا تەنیا نوێژ لە مزگەوتی ئەقسا بکەن و جولەکەکانیش دەتوانن سەردانی مزگەوتەکە بکەن، وێڕای ئەوەی بە سیستەمی کامێرا چاودێریی بەردەوام و 24 کاتژمێری بارودۆخی ناو مزگەوتەکە دەکرێت.

جۆن کیری دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن و مەحموود عەباسی سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین بە جیاواز، رایگەیاند، کە بەرپرسانی ئەوقافی فەلەستینی و لایەنی ئیسرائیلی کۆدەبنەوە، بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ رێککەوتنەکە.







باسنیوز
Top