كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و سعودیه و توركیا له‌سه‌ر پرسى سوریا و چاره‌نووسى ئه‌سه‌د شكستى هێنا
هاوكات وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه دواى كۆبوونه‌وه‌كه رایانگه‌یاند كه ئه‌وان له ناكۆكى سه‌ره‌كیى سه‌باره‌ت به داهاتووى ئه‌سه‌د له سوریا له نێوان ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى له لایه‌ك و ڕووسیاش له لایه‌ك، نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن . ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى پێیان وایه نابێت به‌شار ئه‌سه‌د له داهاتووى سوریادا بوونى هه‌بێت و ڕووسیاى پێچه‌وانه‌ى ئه‌م ڕایه هه‌ڵوێستى هه‌یه .
لاى خۆیه‌وه جۆن كێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، دانى به ناكۆكیى سیاسی‌دا نا، به‌ڵام رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه بنیادنه‌ر و به‌رهه‌مدار بووه .
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا رێككه‌وتنى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئوردن بۆ هه‌ماهه‌نگى كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانیان له سوریا راگه‌یاند كه میكانیزمى كارى هاوبه‌شى ئه‌و رێككه‌وتنه له عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردن ده‌بێت .
لاى خۆشیه‌وه جۆن كێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه دژى ئه‌و رێككه‌وتنه‌وى ڕووسیا و ئوردن نییه كه ئوردن هاوپه‌یمانى رووسیا و ئه‌مه‌ریكایه له یه‌ك كاتدا .
