ئەمریکا و روسیا رێکدەکەون
لە دوای کۆتاییهاتنی سێیەم دانیشتنی وەفدی هەردوو وڵات و تاوتوێکردنی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان و روسیا، پنتاگۆن بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە دەکات بە لێکتێگەشتنێکی تەواو.
هۆکاری واژۆکردنی ئەم گرێبەستە، پاراستن و دابینکردنی سەلامەتیی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا و هاوپەیمانانە لە ئاسمانی سوریادا، تاکو هێرشەکان بە ئاگاداری ئەو دوو لایەنە ئەنجامبدرێن و هیچ هەڵەیەک روونەدات.
بۆ ئەم مەبەستەش دوینێ چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەم، سێیەم کۆبوونەوەی وەفدی هەردوو وڵات لەڕێی "ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە" کۆتاییهات.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، وەزارەتی بەرگریی روسیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا باس لە نزیکبوونەوەی واشنتۆن و مۆسکۆ دەکات.
خەندان
