نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌باره‌ی قه‌یرانی سووریا كۆبوونه‌وه
لاڤرۆڤ له كۆبوونه‌وه‌كه له‌باره‌ی قه‌یرانی سووریا بانگه‌وازی هه‌ماهه‌نگی بۆ گشت لایه‌نه‌كان كرد كه قه‌یرانه‌كه به چه‌ك چاره‌سه‌ر نابێت و گوتیشی: قه‌یرانی سووریا به چه‌ك چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵام رووبه‌ڕووبوونه‌وه دژی تیرۆر بابه‌تێكی دیكه‌یه.
له‌وباره‌یه‌وه پێویسته هه‌وڵه‌كانمان یه‌ك بخه‌ین. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌وڵانه ده‌ربڕی له كاتێكدا وڵاته‌كه‌ی پێشنیازێكی بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش دژی تیرۆر له سووریا كردووه. له‌لایه‌كی تره‌وه نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، ستیڤان دی میستو‌را رایگه‌یاند ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی رووسیا له سووریا قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات و هاوكار نابێت بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغی چاره‌سه‌ری له‌و وڵاته‌دا.
دی میستو‌را ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێكهێنانی گرووپی په‌یوه‌ندی سووریا له رۆژه‌ڤیان دایه و به پێویستی زانی گشت لایه‌نه‌كانی له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن و زیاتر گوتیشی: به‌و هۆیه‌وه له مۆسكۆوه بۆ واشنتۆن گه‌شت ده‌كه‌م و تاوتوێی هه‌وڵه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كه‌م، به‌ڵام رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی درێژخایه‌ن كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات و هاوكاریی ده‌ستپێكردنی قۆناغی چاره‌سه‌ری سیاسی سووریا نابێت.
