ناکرێت سوریا لە سەرۆکێک زیاتری هەبێت
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی روسیا لە کۆڕبەندێکی تایبەتی وەبەرهێنانی وڵاتەکەیدا، بە روونی باسی لە ئامانجەکانی مۆسکۆ و نییەتی ئەو وڵاتەی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا کردووە.
پۆتین لە کۆڕبەندەکەدا تیشکی خستووەتە سەر بابەتی سەرۆکایەتیی سوریا و دەڵێت: "نامانەوێت لەڕێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمانەوە، کە رێکخراوە تیرۆرستییەکان دەکەنە ئامانج، هیچ بەشێکی ئەو وڵاتە بەدەستبێنین، چونکە سوریا پێویستە تەنیا یەک سەرۆکی هەبێت".
ناوبراو وتیشی: "روسیا دەیەوێت لە شەڕی دژ بە تیرۆردا رۆڵێکی باش بگێڕێت، چونکە تیرۆریستان مەترسین بۆ سەر مۆسکۆ، واشنتۆن، وڵاتانی ئەوروپا و تەواوی جیهان بەبێ زیادەڕەوی"
خەندان
