بۆ دووه‌م جار توركیا بالیۆزی روسیای بانگێشت كرد

بۆ دووه‌م جار توركیا بالیۆزی روسیای بانگێشت كرد
توركیا بانگێشتی بالیۆزی روسیای كرد وه‌ك ناره‌زاییه‌ك له‌ سه‌ر پێشێلكردنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ جاری دووه‌م له‌لایه‌ن فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی روسیا له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا .

توركیا رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو بانگێشتی بالیۆزی روسیای له‌ وڵاته‌كه‌ی كردبوو به‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی پێشێلی ئاسمانی باشووری توركیای كردبوو ، فه‌رمانیشیدا به‌ ناردنی دوو فرۆكه‌ی جه‌نگی توركی بۆ راوه‌دوونانی فرۆكه‌ روسیه‌كه‌ .

ئه‌ندامانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌ نێوانیشیاندا توركیا هۆشداریاندا روسیا له‌ روودانی كێشه‌و گرفت ئه‌گه‌ر پێشێلی سنووری ئاسمانی توركیا بكات .

ئه‌مه‌ریكاش رایگه‌یاند كه‌ مافی فرۆكه‌كانی توركیایه‌ كه‌ فرۆكه‌ی روسیا بخه‌نه‌ خواره‌وه‌، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی توركیا رێنمایی وردی ده‌ركردووه‌ كه‌ رووبه‌رووی هه‌ر ئه‌گه‌رێك ببته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر ته‌یرێكیش بێت .
Top