فه‌ڕه‌نسا: ڕوسیا داعش بۆردومان ده‌كات
ژان لی دریان، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا تونسیه‌كه‌ی له تونس، رایگه‌یاند: به ده‌گمه‌ن فرۆكه‌كانی ڕوسیا له سوریا، داعش ده‌كه‌نه ئامانج، به‌ڵكو ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وه‌ی سوریا، قوربانی هێرشه ئاسمانییه‌كانی روسیایه.
وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا وتیشی: پاریس، به‌شار ئه‌سه‌د، به سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانی سوریا داده‌نێت‌و پێیوایه، به‌شێك نییه له چاره‌سه‌ر، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌ندامانی رژێمی ئه‌سه‌د به‌شداریی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن.
هاوكات، لۆران فابیۆس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، له چاوپێكه‌وتنێكی رادیۆی ئه‌وروپا یه‌ك، رایگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌كه‌ی پاریس كه هه‌ینی رابردوو له‌گه‌ڵ وه‌فدی روسیا به‌ڕێوه‌چوو، به ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی روسیایان وتوه، پێویسته هێرشه‌كان داعش بكاته ئامانج نه‌ك ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و.
لایخۆشیه‌وه، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نیدا له مۆسكۆ رایگه‌یاند: روسیا، گوێبیستی هیچ ناڕه‌زاییه‌كی ئه‌مریكا له هێرشه‌كانی سوریا نه‌بوه‌و تا ئێستاش ئه‌مریكاو وڵاتانی تر هیچ پلانێكیان نییه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا.
لاڤرۆڤ وتیشی "واشنتۆن‌و مۆسكۆ له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی‌و به‌رگری‌و ده‌ره‌وه، له په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رده‌وامدان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه .
سەرچاوەكان
