فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، حووسییه‌كانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی یه‌مه‌ن بۆردومان كرد
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا دێت كه هێزه‌كانی سوپای نیشتمانی یه‌مه‌ن و هێزه‌كانی به‌رگری میللی به پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بی پتر له 30 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان كردووه پاش ئه‌وه‌ى ناوچه‌ی زه‌بابه‌یان كۆنترۆڵ كرد و له به‌نده‌رى مه‌خا نزیك بوونه‌وه.
هاوكات ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له نزیك به‌نده‌رى مه‌خا به‌رگوێ كه‌وت و هه‌واڵه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان كه‌شتییه‌كی نه‌ناسراوی پڕ چه‌كیان بۆردومان كرد كه پێده‌چێت چه‌كی بۆ چه‌كداره حووسییه‌كان هێنابێت.
هه‌روه‌ها فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى كاروانێكی حووسییه‌كانیان له ناوچه‌ى خۆلان له رۆژهه‌ڵاتی سه‌نعا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌یان له مه‌ئره‌ب بۆردومان كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه محه‌مه‌د عه‌لى حووسی سه‌رۆكی به‌ناو لیژنه‌ى شۆڕشگێری باڵا له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند كه چه‌ند سه‌ربازێكی سعوودی و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌یان به دیل گرتووه‌و له رۆژانی داهاتوودا ئاشكرایان ده‌كه‌ن .
