له نه‌مسا رێپێوانی 70 هه‌زار كه‌سی بۆ پشتگیریكردنی كۆچبه‌ران به‌ڕێوه‌چوو
سیاسه‌تمه‌داران، هونه‌رمه‌ندان، به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ، كۆچبه‌ران و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی نه‌مسا به‌شدارییان كرد له‌و رێپێوانه‌دا كه له‌لایه‌ن "پلاتفۆڕمی مرۆیی په‌نابه‌رانی سیاسی" رێك خرابوو .
به‌شداربووان له گۆڕه‌پانی كریستیان برادۆ پلاتز كۆبوونه‌وه و درووشمه‌كانی "هیچ مرۆڤێك، له ده‌ره‌وه‌ی یاسا نییه"، "كۆچبه‌ران به‌خێر بێن، مافی مرۆڤ بۆ په‌نابه‌رانی سیاسی" و "په‌نابه‌ران بۆ ژووره‌وه، نژادپه‌رستان بۆ ده‌ره‌وه" .
به‌شداربووان داوایان له حكوومه‌ت كرد، مافی مانه‌وه به په‌نابه‌ران بدات و رێ‌یان بده‌ن له نه‌مساوه بچنه وڵاتی سێیه‌م، مه‌رجه‌كانی ژیانی كه‌مپ باش بكات و مرۆڤانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی سیاسی‌دا بكات .
به‌شداربووانی رێپێوانه‌كه بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئه‌نادۆڵو دوان و ره‌خنه‌یان له ئاڕاسته‌ی سیاسه‌تی حكوومه‌تیان به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران گرت و داوای دابینكردنی مافی مرۆییانه‌ی زیاتریان كرد بۆ په‌نابه‌ران .
ئه‌و خۆپێشاندرانه هه‌روه‌ها له درێژه‌ی لێدوانیاندا خوازیاری كۆتاییهێنان به‌هه‌ڵسوكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی نه‌مسا و ئه‌ورووپا بوون به‌رامبه‌ر په‌نابه‌رانی سیاسی، له‌كاتێكدا حكوومه‌تی نه‌مسا ره‌خنه له هه‌نگاریا ده‌گرێت چونكه سنووری به‌سه‌ر په‌نابه‌ران داخستووه، كه‌چی خۆیشی سنووره‌كانی داخستووه و گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ری راگرتووه .
