رووسیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا
ئەو بەرپرسە سەربازییەی رووسیا رایگەیاندووە بۆ ئەوەی رووسیا بە تەواوی ئاگاداری دەرئەنجامی هێرشەکانی خۆی بێت و ئامانجەکانی خۆی بەباشی دیاری بکات، باشتر وایە ئەمریکا لەو ناوچانە چالاک نەبێت کە رووسیا تێیدا چالاکە.
وەزارەتی بەرگری رووسیاش رایاگەیاندووە فڕۆکە جەنگییەکان تاوەکو ئێستا ٢٠ هێرشیان بۆسەر چەکدارانی داعش و بەرەی نوسرە ئەنجام داوە و لەو هێرشانەشدا فڕۆکەی جۆری سیخۆ٣٤ و سیخۆ ٢٤ ئێم بەکارهێنراون، ئەو هێرشانەش ٥٠ کەرەستە و خاڵی سەربازی داعشیان کردووەتە ئامانج.
لەبەرامبەردا سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان لە سووریاوە باسیان لەوە کردووە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیاوە لە چوار رۆژی رابردوودا، ٣٩ کەسی مەدەنی لە سووریا گیانیان لەدەستداوە.
رووداو
