ده‌یڤد كامیرۆن: هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر داعش زیاد ده‌كه‌ین
دێڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به‌رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی ته‌له‌گرافی راگه‌یاندوه: حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، 20 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌كڕێت بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش چڕ بكاته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ڵێنیشیدا، كه‌ره‌سته‌ی زیاتر بۆ هێزه تایبه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دابین بكات، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، ده‌كرێت له‌نده‌ن له‌سوریاش، هێرش بۆسه‌ر داعش ئه‌نجام بدات.
ساڵی 2013 پرۆژه‌یه‌كی كامیرۆن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی به‌ریتانیه‌وه ڕه‌تكرایه‌وه كه داوای كردبوو رێگه به‌سوپای وڵاته‌كه‌ی بدرێت له‌سوریا هێرش دژی داعش ئه‌نجام بدات، به‌وه‌ش له‌نده‌ن هێرشه‌كانی له‌عێراق دژی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییه چڕكرده‌وه .
سەرچاوەكان
