فەرماندەی سوپای پاسداران: ئامادەین بەرەنگاری سعوودیە ببینەوە

فەرماندەی سوپای پاسداران: ئامادەین بەرەنگاری سعوودیە ببینەوە
“محەمەدعەلی جەعفەری” فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاندووە، سوپای پاسداران ئامادەی بەرەنگاربوونەوەیە لەگەڵ سعوودیە.

ئەو فەرماندە سەربازییە باسی لەوە کردووە، ڕووداوەکەی مەنا کە تێیدا ژمارەیەک زیارەتکار بوونە قوربانی، ڕاستەوخۆ بەرپرسیاریەتییەکەی لەسەرشانی دەسەڵاتدارانی سعوودیەیە، هەر بۆیە دەبێ بە توندوتیژی وەڵامی سعوودیە بدرێتەوە.

جەعفەری باسی لەوەش کردووە، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو تواناییەی تێدایە کە بە زووترین کات بەرەنگاری سعوودیا ببێتەوە.

لە رووداوی مەنا و بەجێ ‌گەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵدا بەهۆی قەرەباڵغییەوە 769 کەس گیانیان لەدەست دا و 934 کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە کۆی گشتیی ئەو ڕیژەیە لانی کەم 465 زیارەتکەر کە گیانیان لەدەست دابوو خەڵکی ئێران بوون و لە نێویشیاندا 24 حاجی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.

هەر لەو پەیوەندییەدا عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژکردەوەدا بە ڕوودای مەنا وێڕای هەڕەشەکردن لە سعوودیە گوتوبووی: ئێران زۆر بە توندی وەڵامی سعوودیە دەداتەوە.











باسنیوز
Top