سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی یه‌مه‌ن هه‌واڵی ده‌ركردنی باڵیۆزی ئێرانى له سه‌نعا پشت‌راست كرده‌وه
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمارى یه‌مه‌ن روونیكرده‌وه ده‌ركردنی بالیۆزی ئێران له یه‌مه‌ن بڕیاره‌و دراوه هه‌روه‌ها بڕیار دراوه به كشاندنه‌وه‌ی شاندی دیپلۆماتی یه‌مه‌ن له تاران و داخستنی باڵیۆزخانه .
حكومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی پشتگیری چه‌كدارانی حوسی ده‌كات ، سه‌رۆكی یه‌مه‌ن عه‌بد ره‌به مه‌نسور هادى له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاندبوو كه تاران هه‌وڵی تێكدانی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات .
