خامنەیی: دەبێ سعوودیە چاوەڕوانی كاردانەوەی توندی ئێران بێت
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە فەرمییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران عه‌لی خامنه‌یی ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌ڕه‌شه‌ی لە سعوودیە کرد که ئەگەر بێت و بزانن حاجییه ئێرانییه‌کان بێ‌ڕێزییان پێکراوه، یان ئه‌و وڵاته له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تیی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی کوژراوه‌کانی مینا بۆ ئێران که‌مته‌رخه‌مییان نواندووه، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی کاردانه‌وه‌ی توندی ئێران بن.
عه‌لی خامنه‌یی ڕوو به کاربه‌ده‌ستانی سعوودیە گوتی: “ده‌ستی ئێران زۆر له‌وه ئاوه‌ڵاتره و ئیمکاناتی زۆر له‌وه زیاتره و ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێ وه‌ڵامی هه‌ندێ لایه‌نی “موزی”و جاڕزکه‌ر بداته‌وه، کاردانه‌وه‌ی توندی ده‌بێ و دۆخه‌که له‌و لایه‌نانه تێک ده‌دا.
ڕێبه‌ری ڕێژیمی ئێران رایگەیاندووە هه‌زاران که‌س له ڕووداوه‌که‌ی مینادا گیانیان له‌ده‌ست داوه که چه‌ند سه‌د که‌سیان ئێرانی بوون و ئێستەش ژماره‌ی وردی کوژراوانی ئێران له‌و ڕووداوه‌دا ڕوون نییه.
چاوه‌دێرانی سیاسی لەو باوەڕە دان هۆی هه‌ڵوێستی توندی خامنه‌یی ئاشکرابوونی گیران، یان بێسهرو شوێنبوونی کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی ده‌فته‌ری خامنه‌یی و فه‌رمانده‌کانی سپای پاسدارانه که له ڕووداوه‌که‌ی مینادا بزر بوون و که‌س پێیان نازانێ.
هه‌واڵده‌ریی ” ته‌سنیم”، سه‌ر به سپای پاسدارانیش جیا له غه‌زنه‌فه‌ر ڕوکنابادی، باڵوێزی پێشووی ئێران له لوبنان، ناوی چه‌ند کاربه‌ده‌ستی پایه‌به‌رزی ڕێژیمی ئاشکرا کردوه که‌له کاروانی حه‌جی ئه‌مساڵدا له‌گه‌ڵ بوون و دوای ڕووداوه‌کی مینا دیار نه‌ماون؛ وه‌ک: “عه‌لی ئه‌سغه‌ر فولادگهر، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی توێژینه‌وه ستراتیژیکییه‌کانی سپای پاسداران، حه‌سه‌ن دانش، فوئاد مه‌شغه‌ڵی، عه‌ممار ئه‌نساری و حه‌سه‌ن میرحهسهنی” که سەر به نووسینگه‌ی خامنه‌یی و له نیزیکانی ئه‌ون.
حكوومەتی سعوودیە ده‌ڵێ له ڕووداوه‌که‌ی مینا دا 769 که‌س کوژراون و ئێران ده‌ڵێ 239 که‌س له کوژراوه‌کانی مینا ئێرانین و 241 که‌سیش تا ئێستە هه‌ر بێسه‌روشوێنن.
ئێران و حکوومەتی سعوودیە لەسەر پرسی سووریا، یەمەن و بەهێزبوونی پێگەی ئێران لە ناوچە و هەندێ پرسی دیکەی ئایدولۆژیا پێکەوە گرفت و ناکۆکییان هەیە و پەیوەندییەکانیان بەرەو ساردی دەچێت.
باسنيوز
