سەرۆکی فەڕەنسا: دەبێت بەشار ئەسەد بڕوات

سەرۆکی فەڕەنسا: دەبێت بەشار ئەسەد بڕوات
فرانسوا ئۆلاندی سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆنگرەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا ناڕەزایی خۆی بەرامبەر مانەوەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا دەربڕی .

ئۆلاند لەمیانی کۆنگرەکەدا ئاماژەی بە هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکەکانی فەڕەنسا کرد لە سوریا و وتی: ئەو هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەی کە پێویستبوو لە سوریا دروستبکرێت کۆتایی هات.

فرانسۆ ئۆلاند سەرۆکی فەڕەنسا سەبارەت بە دۆخی سوریا گفتوگۆی لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێراندا کرد و پێیڕاگەیاند: ئێمە ناتوانین قوربانییەکانی بەشار ئەسەد و ئەو هێزانەی کە بە هاوکاری یەکتر هێرشدەکەن لەناوبەرین، بەشار ئەسەد سەرچاوەی کێشەکانە و بەشێک نییە لە چارەسەریان.

بە پێی زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، چەند کاتژمیرێک پێش وتارەکەی ئۆلاند و لەکاتی وتەکانی ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیادا، ئۆلاند وتویەتی: سوریا هیواخواز بووە لەگەڵ فەڕەنسادا هاوپەیمانێتییەک پێکبهێنێت بۆ کۆتاییهێنانی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەی، بەڵام فەڕەنسا ئەو داوایەی ڕەتکردووەتەوە، چونکە ڕازی نەبووین ببینە هاوپەیمانی هەردوو وڵاتی ئێران و ڕوسیا، هەرچەندە سوریا دەبێت ئەو ڕاستیە قبوڵ بکات کە بەشار ئەسەد نابێتە بەشێک لەو گۆڕانکارییەی بەسەر سیاسەتی سوریادا دێت.










Top