پوتین: جگە لە کوردەکان کەس شەڕی داعش ناکات
ڤیلادمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە درێژەی قسەکانیدا لە ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی ڕۆڵی یەپەگەی کردووە کە کاریگەری گەورەیان هەبووە لە بەرتەسککردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی "تیرۆر".
لهههمان كاتدا داوایكردووە هاوپهیمانێتی نێودهوڵهتی بۆ دژایهتیكردنی داعش وڵاتانی عهرهبی بگرێتهوه و فراوان بكرێت.
سەرۆکی ڕووسیا سەبارەت بە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد ڕایگەیاند: داعش خوازیاری بەدەستهێنانی دەسەڵاتە لە جیهانی ئیسلامیدا و هەڵەیەکی گەورەیە ئەگەر هەماهەنگیمان لەگەڵ حکومەتەکەی بەشار ئەسەد دا نەبێت.
ڤیلادیمێر پوتین دوای ١٠ ساڵ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و ئامانج و ستراتیژی وڵاتەکەی سەبارەت بە جیهان ئاشکرا کرد.
سەرچاوەكان
