ده‌میرتاش: "با توركیا خۆی بۆ حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی ئاماده بكات"
له دیمه‌نه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (دیوتسكی والیا)ـی ئه‌ڵمانیاییدا، (ده‌میرتاش) ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی توركیا گرت به‌وه‌ی، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل 'یه‌په‌گه'ی پێ تیرۆریسته و، ئه‌و پێی وایه كه یه‌په‌گه تیرۆریست نییه و خاكی خۆی ده‌پارێزێت، یه‌په‌گه نایه‌ڵێت ده‌ستی تیرۆری بگاتێ.
(ده‌میرتاش) هه‌ڵوێستی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا به نموونه ده‌هێنێته‌وه، كه ئه‌وان به ئاشكرا گوتوویانه یه‌په‌گه تیرۆرست نییه و ته‌نیا توركیا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌یه و، به پێویستیشی نازانێت توركیا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌بێت.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئێستایش له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستی، كه پێشتر به سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان)ـت گوتبوو (ناتكه‌ین به سه‌رۆك و ناتكه‌ین به سه‌رۆك)، گوتی: "ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان پێ بڵێم، له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یشدا هه‌مان سیناریۆی 7ی حوزه‌یران دووباره ده‌بێته‌وه، واته پێویسته توركیا خۆی ئاماده بكات بۆ حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی و ده‌بێت هه‌موویشمان رێز له ئیراده‌ی گه‌ل بگرین، بۆیه هه‌ڵوێسته‌كه روون و ئاشكرایه".
(ده‌میرتاش) له باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ڵێت پێویسته په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت، گوتی: "سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران باش ئه‌وه ده‌زانن كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت په‌كه‌كه چه‌ك دانانێت. پاشان ئه‌وان له به‌رامبه‌ر گرووپێكدا شه‌ڕ ده‌كه‌ن كه ئاماده‌ی دانوستاندنه، بۆیه پێویسته له بری ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی، توركیا بیر له‌وه بكاته‌وه دووباره بێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
