واشنتۆن راهێنان بە 900 سەربازی ئۆکرانیا دەکات
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کە دوێنێ پێنجشەممە لەگەڵ ستیبان بولتوراک-ی هاوتا ئۆکرانییەکەیدا سازیاندابوو، ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، کە بڕیارە لە کۆتایی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، سوپای ئەمریکا راهێنانی سەربازی بە 900 سەربازی ئۆکرانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە بکات.
ناوبراو لە وەڵامی ئەوەی کە ئایا راهێنانە سەربازییەکان، سوپای ئۆکرانیاش دەگرێتەوە وتی : راهێنانی سوپا، لە پلاندایە و دوابەدوای راهێنانی ئەم سەربازانەی وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێدەکرێت.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری رادەستکردنی چەک بە ئۆکرانیا وتی : ئەوە هەنگاوێکە، تاکو ئێستا واشنتۆن ئامادەنییە بینێ و رەتیدەکاتەوە.
خەندان
