بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە حەج دەدات

بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە حەج دەدات
شا سەلمان، مەلیکی سعودیە دوای رووداوەکەی دوێنێ پێنج شەممە 24ی ئەیلول، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتی بۆ پێداچوونەوەی پلانی ئەو وڵاتە لەبارەی مەراسیمی حەج-ەوە دەرکرد.

دوێنێ پێنج شەمە، یەکەم رۆژی جەژن، لە شاری مەككە و لەكاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، بەهۆی قەرەباڵغییەوە، نزیکەی 717 حاجی گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکە برینداربوون.

لە دوای رووداوەکانی دوێنێ و رۆژانی رابردووە، کە بەهۆیانەوە سەدان حاجی لە مەراسیمی حەجی ئەمساڵدا بوونەقوربانی، شا سەلمان، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتی بە پێداچوونەوەی پلانی وڵاتەکەی بۆ مەراسیمی حەج دا.

ناوبراو لەدوای رووداوەکە، لە لێدوانێکی تایبەتدا وتی : رووداوە ئازاربەخشەکەی مینا، رێگر نابێت لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانمان بە میوانانی خودا و هەوڵدەدەین بە باشترین شێوە گرنگی بە حاجیان بدەین.







خەندان
Top