وه‌زیرانی ناوخۆى یه‌كیه‌تی ئه‌ورووپا پلانێكیان له‌باره‌ى په‌نابه‌ران په‌سه‌ند كرد
به‌وه‌یش توانییان به‌سه‌ر ناڕه‌زایی هه‌ندێك له وڵاتاندا سه‌ربكه‌ون، ئه‌و وڵاتانه‌ى كه به‌رهه‌ڵستی ئه‌و پلانه‌ى ئه‌ڵمانیایان كردبوو بریتی بوون له چیك و سلۆڤاكیا و هه‌نگاریا.
به‌ڵام وه‌زیرانی ناوخۆى وڵاتانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا ئه‌و كێشه‌یان چاره‌سه‌ركرد به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رانی وڵاتانى یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا كه بڕیاره چوارشه‌ممه بكرێت له‌هه‌وڵێكدا بۆ ئه‌وى چیتر یه‌كتری تۆمه‌تبار نه‌كه‌ن و له‌سه‌ر پلانێكی هاوبه‌ش بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌لأ كێشه‌ى په‌نابه‌ره‌كاندا رێك بكه‌ن.
