پنتاگۆن: سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژرا
گوته‌بێژی پنتاگۆن پیته‌ر كوك، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "سه‌ركرده باڵاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌بوبه‌كر ئهلتوركمانی، له 10ی ئه‌یلوولدا، له هێرشێكی ئاسمانی هاوپه‌یماناندا له نزیك قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر كوژراوه".
كوك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه توركمانی، ئه‌میرێكی ئیداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووه، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و رێكخراوه تیرۆریستیه‌وه بكات، له‌ناو رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌دا كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامداوه و په‌یوه‌ندی نزیكی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده باڵاكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا هه‌بووه له مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ر.
به كوژرانی توركمانی، كرده‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ته‌له‌عفه‌ر دووچاری سه‌كته ده‌بێت و گرووپه‌كانی توندڕه‌و كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی ناوچه‌كه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدان.
گوته‌بێژی پنتاگۆن، باسی له‌وه‌ش كرد كه هاووڵاتییه‌كی فه‌ڕه‌نسی به‌ناوی ده‌یڤید دروجیۆن، كه به پسپۆڕی بۆمب ناسراوه و ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌یه، مانگی ته‌مووزی رابردوو، له هێرشێكی هاوپه‌یماناندا له نزیك شاری حه‌له‌ب باكووری سووریا كوژراوه.
