په‌رله‌مانی هه‌نگاریا ده‌سه‌ڵاتى زیاترى به سوپادا به مه‌به‌ستى كۆنتڕۆڵى سنووره‌كان
به پێى ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ى كه به سوپا دراوه؛ سوپاى هه‌نگاریا ده‌سته‌ڵاتى هه‌یه كه بۆ كۆنتڕۆڵ كردنى په‌نابه‌ران له‌سه‌ر سنووره‌كان ؛ گلووله‌ى پلاستیكى ؛ گازى فرمێسك‌ڕێژ وكۆمه‌لێك ئامێرى پێویست بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌یان به‌كار بێنێت.
هاوكات ڤیكتۆر ئۆربان سه‌رۆك وه‌زیرانى راستڕه‌وى هه‌نگاریا؛رایگه‌یاند: كه سنووره‌كانى ئێمه‌و هه‌روه‌ها شێوه‌ى ژیانى ئێمه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن له یاسایه؛ له مه‌ترسیدایه‌وه و وڵاتانى ئه‌وروپا به گشتى له مه‌ترسیدان.
شایه‌نى باسه ئه‌و هه‌نگاوه‌ى په‌رله‌مانى هه‌نگاریا له چوارچێوه‌ى دوو كۆبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستى سه‌رۆكى وڵاتانى ئه‌وروپا و وه‌زیران ؛كه بڕیاره ئه‌مڕۆ و سبه‌ى به‌ڕێوه بچێت.
