وەزیرەکانی هەدەپە لە حکومەتی تورکیا دەستیان لەکارکێشایەوە
بڕیارە هەردوو وەزیر دوای کەمێکی دیکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی سازبکەن و هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەیان روونبکەنەوە.
هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی دوو وەزیرەکەی هەدەپە لەکاتێکدابوو كە کابینەی حکومەتی تورکیا لە کۆبوونەوەدابوو.
حکومەتی هەڵبژاردن لە تورکیا لە11 وەزیری ئاکپارتی و دوو وەزیری هەدەپە و توغروڵ تورکێش لە مەهەپە پێکهاتبوو، وەزیرەکانی دیکە کەسانی سەربەخۆن.
تاوەکو دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن لە 1-11-2015 ، ئەم حکومەتە کاروباری وڵاتی تورکیا بەڕێوەدەبات.
رووداو
