روحانی: ناكۆكی و نه‌بوونی متمانه له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا وا به ئاسانی كۆتایی نایه‌ت
روحانی له دیمانه‌یه‌كدا له گه‌ڵ تۆڕی سی بی ئێسی ئه‌مه‌ریكی له به‌رنامه‌ی شه‌ست خوله‌كدا روونیكرده‌وه له‌گه‌ڵ مۆركردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ش به‌ڵام ناكۆكی و نه‌بوونی متمانه وا به زوویی كۆتایی نایه‌ت .
گووتیشى بڕوام وایه په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران ره‌زامه‌ندی له سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه بده‌ن و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت كه زۆرینه‌ی هاوڵاتیان به چاوێكی ئه‌رێنی سه‌یری رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن .
سه‌رۆكى ئێران ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه هه‌موو ده‌زگاكان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی شورا و ئه‌نجومه‌نی بالای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دوور نین له رای گشتی هاوولاتیان و به‌و رێرهوهش هه‌نگاو ده‌نێن .
