نزیكه‌ی 10 هه‌زار په‌نابه‌ری دیكه گه‌یشتنه نه‌مسا
په‌نابه‌ران دوای ئه‌وه‌ی له كرواتیاوه گه‌یشتنه هه‌نگاریا كه نزیكه‌ی 20 هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌بوون ، به‌ڵام هه‌نگاریا رایگه‌یاند كه ناتوانێت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات و په‌نابه‌رانیش خاكی ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشت .
پۆلیسی نه‌مسا روونیكرده‌وه كه نۆ هه‌زار په‌نابه‌ر هاتوونه‌ته ناو وڵاته‌كه‌یان و پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌كه بۆ 10 هه‌زار په‌نابه‌ر به‌رز بێته‌وه .
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌فته‌ی داهاتوو لوتكه‌یه‌كی به په‌له ببه‌ستێت بۆ تاوتۆیكردنی قه‌یرانی په‌نابه‌ران .
