بەرپرسێکی باڵای ئەتۆمی گەیشتە ئێران

بەرپرسێکی باڵای ئەتۆمی گەیشتە ئێران
یوکیو ئامانو، بەڕێوبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی، ئەمرۆ یەکشەمە 20ی ئەیلول، لە سەردانێکی تایبەتدا، گەیشتە تارانی پایتەخت.

بەدەستهێنانی زانیاریی ورد لەبارەی کێشە هەڵواسراوەکانی تایبەت بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران، هۆکاری سەرەکیی سەردانەکەی ناوبراوە و ئاژانسەکانی ئێران رایانگەیاند، کە ئامانو، لە کاتی مانەوەیدا، لەگەڵ لیژنە پەرلەمانییە ئەتۆمییەکەی ئێراندا کۆدەبێتەوە و لێکۆڵینەوە لە شەفافی و دواین گۆڕانکارییەکانی ناو پرۆسەکە دەکات.

بە وتەی ئاژانسەکە، بۆ لابردنی سزا نێودەوڵەتییەکانی ئێران، پێویستە تەواوی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان تاران و رۆژئاوا چارەسەربکرێن و ناڕوونییەکان نەمێنن، بۆ ئەم مەبەستەش ناوبراو لە درێژەی سەردانەکەیدا، چاوی بە گەورە بەرپرسانی وڵاتەکە و لیژنە پەڕلەمانییەکەی ئێران دەکەوێت.













خەندان
Top