"مسوڵمانانم خۆشدەوێت، پێموایە کەسانێکی مەزنن"
پێنجشەمەی رابردوو، لە ولایەتی (نیو هامسفیر) ناوبراو رووبەڕووی پرسیاری یەکێک لە هەوادارانی بوویەوە و بەهۆیەوە رەخنەیەکی زۆری لێگیرا.
پرسیارەکە لەبارەی مسوڵمانانی ئەمریکاوە بوو، کە تیایدا یەکێک لە هەوادارانی وتی : ئێمە کێشەیەکمان هەیە لەم وڵاتەدا، پێی دەوترێت مسوڵمانان، دەزانین کە سەرۆکی ئێستامان (باراک ئۆباما) یەکێکە لەوان، تۆ دەزانیت کە ئەو تەنانەت ئەمریکیش نییە، دواتر بە پێکەنینەوە ترەمپ وتی " پێویستمان بەم پرسیارەیە لە ئێستادا"، لەکۆتاییدا پیاوەکە ئاماژەیکرد بەوەی کە لە ئەمریکادا کەمپی راهێنان هەیە، مسوڵمانان پەروەردە دەکەن بۆ کوشتنی ئەمریکییەکان، وتیشی "پرسیارەکەم ئەوەیە، کەی دەتوانین لەدەستیان رزگارمانبێت؟"
ترەمپ لە وەڵامدا وتی : " کۆمەڵێک بابەتی زۆرمان لەبەردەستدایە، کە دەبێت تەماشایان بکەین و زۆرن ئەوانەی کە دەڵێن رووداوی خراپ و نالەبار وا روودەدەن."
چاودێران زۆر بە توندی وەڵامەکەی ناوبراویان رەتکردەوە و ترەمپ-یان بە کەمتەرخەم ناوبرد، کە وتەی پیاوەکەی لەوەدا راستنەکردەوە، کە باراک ئۆباما مسوڵمان نییە و مەسیحییە و ریگەیدا بەوشێوەیە هێرشبکرێتە سەر مسوڵمانانی ئەمریکا.
لە نوێترین لێدوانیشدا، لەوەڵامی ئەوەی کە ئایا مسوڵمانان بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر وڵاتەکەی، ناوبراو وتی "مسوڵمانانم خۆشدەوێت و پێموایە کەسانی مەزنن".
خەندان
