کڵچدارئۆغڵو پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد

کڵچدارئۆغڵو پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد
سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری "جەهەپە" کەماڵ کڵچدارئۆغڵو، پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموكراتی کوردستان کرد.

بەگوێرەی روونكردنەوەیەكی جەهەپە، سەرۆكی گشتی پارتی گەلی كۆماری كەماڵ كڵچدارئۆغڵو لە بارەگای حزبەكەی پێشوازی لە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد كە پێكهاتبوون لە سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان هێمن هەورامی و هەردوو ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەحمەد كانی و عەبدوسەلام رەشید.

راشگەیەنرا كە لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆكی گشتی جەهەپە موڕات ئۆزچەلیك بەشداری كردووە.

































AA
Top