چه‌كدارانى تاڵیبان هێرشیان كرده سه‌ر گرتووخانه‌یه‌كی ئه‌فغانستان و ده‌یان به‌ندكراو هه‌ڵاتن
ئاژانسى ده‌نگوباسى فرانس پرێسى فه‌ره‌نسى له محه‌مه‌د عه‌لى ئه‌حمه‌دى فه‌رمانڕه‌واى هه‌رێمى گه‌زنه‌ى گواستووه‌ته‌وه، له كاتژمێر دوو نیوى به‌یانى ئه‌مڕۆ به كاتى ناوخۆى ئه‌فغانستان، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى تاڵیبان كه جل و به‌رگى سه‌ربازییان له‌به‌ردابوو، له هه‌رێمى گه‌زنه هێرشیانكرده سه‌ر گرتووخانه‌یه‌ك پاش كوشتنى شه‌ش پۆلیسى پاسه‌وانى گرتووحانه‌كه، به ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو ده‌رگاى گرتووخانه‌كه‌یان ته‌قانده‌وه و دواتر به گولله‌ى ئار بى جى هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر گرتووخانه‌كه و سێسه‌د و په‌نجا و دوو به‌ندكراو كه سه‌ر به تاڵیبان بوون، هه‌ڵبێن .
به‌ڵام وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، ژماره‌ى به‌ندكراوه هه‌ڵاتووه‌كان چوارسه‌د كه‌سه . ئه‌حمه‌دى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، له‌و هێرشه‌ى چه‌كدارانى تاڵیبان بۆ سه‌ر گرتووخانه‌كه چوار پۆلیس كوژراون و حه‌وتى دیكه‌ش بریندار بوون، به‌ڵام باز مه‌محه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى مه‌ده‌نى له هه‌رێمى گه‌زنه ئاشكرای كرد، چوارده بریندار كه ده‌یان پۆلیسن و چوارشیان به‌ندكراون، هێنراون بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه.
هاوكات بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان به رێگه‌ى زه‌بیوحوڵڵا موجاهید كه گوته‌بێژى بزوتنه‌وه‌كه‌یه، به فه‌رمى به‌رپرسیاریه‌تى هێرشكردنه سه‌ر گرتووخانه‌كه‌ى رایگه‌یاند.
