له‌دوای ئه‌ڵمانیا، داوای داخستنی سنوره‌كانی فه‌ره‌نساش ده‌كرێت
له‌بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمیدا، سه‌رۆكی ئه‌وپارته ڕاستڕه‌وه فه‌ره‌نسییه داوای داخستنی سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وكاره‌ی كه ئه‌ڵمانیا له‌سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌مسادا كردی. تۆمه‌تی ئه‌وه‌ش ده‌داته پاڵ ئه‌ڵمانیا كه بۆیه درگای بۆ ئاواره‌كان كرده‌وه تاكو له‌ڕووی ئابوورییه‌وه به‌كاریان بهێنێت. به‌گوته‌ی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه، ئه‌ڵمانیا وه‌ك ده‌ستی كاری زۆر هه‌رزان سه‌یری ئاواره‌كان ده‌كات.
لۆپان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌ر به‌وه‌ی چاوی لهحكوومهتهكانی تر كرد خۆی خسته ناو گێژاوێكی ناڕه‌حه‌ته‌وه، كاتێ بڕیاریدا قورسایی ئه‌و ئاوارانه بخاته سه‌رشان كه‌ئه‌ڵمانیا هێنانی بۆ ئه‌ورووپا. ئیستایش خۆی نایه‌وێت پێشوازییان لێ بكات”.
ئه‌و به‌رپرسه فه‌ره‌نسییه داوای هه‌ڵپه‌ساردنی كاركردن به‌ڕێككه‌وتنی “شه‌نگن” ده‌كات، تاكو شه‌پۆلی ئاواره‌كان چیتر ڕوو له‌فه‌ره‌نسا نه‌كات. له‌كاتێكدا حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا نایه‌وێت پێشوازییان لێ بكات.
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا سنوره‌كانی خۆی داخست و، ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند كه بۆ كۆنترۆڵ كردنی هاتنی ئاواره‌كان سنوره‌كانی خۆی داده‌خات.به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌مسادا.چونكه له‌ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌دا 63 هه‌زار ئاواره گه‌یشتنه خاكی ئه‌ڵمانیا. زۆرینه‌شیان سوریین. به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا، یه‌كێك له‌بڕگه هه‌ره گرنگه‌كانی ڕێككه‌وتنی “شه‌نگن” هه‌ڵده‌په‌سێردرێت. كه‌به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه هاووڵاتییانی ئه‌ورووپی به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه بهسنورهكاندا هاتوچۆیان ده‌كرد.
پێشتر فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو كه‌له‌ماوه‌ی 2 ساڵدا نزیكه‌ی 24 هه‌زار په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت. هه‌زار كه‌سیان ده‌ست به‌جێ وه‌رده‌گرێت. له‌م هه‌فته‌یه‌شدا یه‌كه‌م كاروانی له‌و هه‌زار كه‌سه وه‌رگرت.
باس‌نیوز
