ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دیارییه‌كی كوردستانیان پێ درا
یه‌كه‌م: 10 هاووڵاتی كورد كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكان ئه‌مڕۆ چوونه نێو كۆنگرێس و ڕێبه‌رێكی گه‌شتیاریی تایبه‌ت به كوردستان و مێژووی كوردستانیان پێشكه‌ش به گشت ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كرد؛ کە ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی له‌نێو كۆنگرێسدا بینی كه ڕێبه‌ره‌كه 200 شوێنه‌واری هه‌رێم و 600 وێنه‌ی جوانی كوردستانی له‌خۆ گرتبوو.
دووه‌م: به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ جێهێشتنی ئه‌سه‌د له ده‌سته‌ڵات باشترین چاره‌یه‌كه بۆ به‌رگرتن له‌و كۆچه زۆره‌ی خه‌ڵكی سووریا كه ڕوویان كردووه‌ته‌وه جیهان. دەریاسالار جۆن میله‌ر به‌رپرسی هێزی ده‌ریاوانیی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ ئه‌سه‌د زیاتر له 200هه‌زار كه‌سی له گه‌لی سووریا كوشتووه، بۆیه چاره‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ دۆخی سووریا بریتییە لە شکاندنی داعش و، به‌شار ئه‌سه‌د.
سێیه‌م: جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار (فالح عیساوی) به ده‌ستی نیشانشکێنێكی داعش به سه‌ختی بریندار بوو كه برینداربوونه‌كه‌ی له ئاكامی پێكدادانێكی هێزه‌كانی عێراق و تیرۆریستانی داعش بوو له باشووری ڕومادیدا.
