مێركڵ: هیچ ڕێگرییه‌كی یاسایی نییه بۆ داواكاریی مافی په‌نابه‌رێتیی له ئه‌ڵمانیا
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌نگاریا بڕیاریدا ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ڕویان كردبوه وڵاته‌كه‌ی، له‌رێگه‌ی پاسه‌وه بگه‌یه‌نێته سنوره‌كانی نه‌مسا، دوێنێ 4000 كۆچبه‌رله هه‌نگاریاوه گه‌شتنه نه‌مسا.
یوهانا میكڵ، وه‌زیری ناوخۆی نه‌مسا رایگه‌یاند: هێز بۆ رێگریكردن له كۆچبه‌ران به‌كارناهێنرێت و به سه‌رجه‌م كۆچبه‌ران راگه‌یه‌نراوه كه ده‌توانن له نه‌مسا داوای مافی په‌نابه‌رێتیی بكه‌ن، به‌ڵام ته‌نها 10 كه‌س داوای كردوه‌و ئه‌وانی تر روو ده‌كه‌نه وڵاتانی تر به تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا.
هاوكات پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردوه، دوێنێ450 په‌نابه‌ر گه‌شتونه‌ته میونخ و پێشبینی ده‌كه‌ن 10 هه‌زاری تریش بگه‌ن.
سه‌باره‌ت به كۆچبه‌رانیش، ئه‌نجێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا راگه‌یاند: ئه‌ڵمانیا له توانایدایه كاروباری په‌نابه‌ران به‌ڕێبكات، بێئه‌وه‌ی باج زیاد بكات‌و بوجه‌ی ئه‌ڵمانیا بخاته دۆخێكی مه‌ترسیداره‌وه.
مێركڵ، له لێدوانێكدا به ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێسی وتوه: ئه‌ڵمانیا رێگری له هیچ كۆچبه‌رێك ناكات داوای مافی په‌نابه‌رێتی له وڵاته‌كه‌ی بكات و هیچ رێگرییه‌كی یاساییش نییه له‌و باره‌یه‌وه.
مێركڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی پێوه‌ری په‌نابه‌رێتییان تێدا نییه، ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه وڵاته‌كانیان و رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوش كۆده‌بنه‌وه سه‌باره‌ت به چۆنێتیی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا.
