نه‌خۆشییه‌ك له سعودییه 514 كه‌سی كوشت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودییه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكرده‌وه، كه حاڵه‌تێكی نوێی مردن به هۆی نه‌خۆشی كۆرۆناوه، تۆماركرا، كه پیاوێكی ته‌مه‌ن78 ساڵ بووه، له به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتووه :" ئه‌و پیاوه له كه‌رتی ته‌ندروستیدا كاری نه‌كردووه، به‌ڵكو نیشانه‌ی نه‌خۆشی تری هه‌بووه".
سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونی نوێ به نه‌خۆشییه‌كه، له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه دراوه به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ هاتنی كاروانی نوێی حاجییان بۆ سعودییه، نه‌خۆشییه‌كه له چوار كه‌سدا به‌دی كراوه، سیانیان خه‌ڵكی سعودییه‌ن و یه‌كێكیش له وڵاتێكی تره‌وه هاتووه، ته‌مه‌نی هه‌ر چوارییان له نێوان 45_61 ساڵیدایه و هه‌ر چواریشیان پیاون، به‌ڵام یه‌كێكیان له كه‌رتی ته‌ندروستی كار ده‌كات.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، ژماره‌ی تووشبووان به‌ڤایرۆسی "كۆرۆنا" كه له ده‌ركه‌وتنییه‌وه له حوزه‌یرانی ساڵی 2012ه‌وه تۆماركراوه، گه‌شتووه‌ته 1209 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه 514 كه‌سیان مردن و 614یان چاك بوونه‌وه، به‌ڵام تائێسالش 67 كه‌سیان له ژێر چاره‌سه‌ردان، 14 حاڵه‌تیشیان له كه‌سوكاریان دابڕێنراون.
