شەڕی قورس لە نێوان داعش و ئۆپۆزیسیۆنی سوریا روو دەدات

شەڕی قورس لە نێوان داعش و ئۆپۆزیسیۆنی سوریا روو دەدات
چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ئاماژە بە شەر و پێکدادانی قورس لە نێوان داعش و گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی سوریا لە باکووری ئەو وڵاتە داوە.

بە گوێرەی هەواڵی "بی بی سی"، بە پێی راپۆرتی چاودێڕی مافی مرۆڤی سوریا لە لەندەن لە ئاکامی ئەو شەڕەدا تاکو ئێستا نزیکەی 47 کەس لە هەر دوو بەرەی شەڕ کوژراون. بە پێی ئەو راپۆرتە شەڕەکە لە دەوروبەری شاری مارع لە پارێزگای حەلەب رووی داوە.

شاری مارع لە باکووری سوریا بە شوێنێکی گرنگ دێتە هەژمار بۆ ناردنی پێدوایستییەکان لە رێگای سنووری تورکیا بە شوێنەکانی باکووری ئەو وڵاتە. چەندین مانگە کە داعش بە مەبەستی پەرەپێدان بە دەسەڵاتەکەی هەوڵ دەدات ئەو شارە داگیر بکات. داعش هەفتەی رابردوو توانیی چەند گوندی دەوروبەری ئەو شارە داگیر بکات.
Top