هه‌زاران په‌نابه‌ر چاوه‌ڕوانى په‌ڕینه‌وه‌ن بۆ ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا
گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌رێمى بۆرجلاند له نه‌مسا هیلمۆت مارباند رایگه‌یاند كه به‌یانى ئه‌مڕۆ چوار هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌یشتونه‌ته نهمساو ئه‌مه‌ش كۆتایى نیه پێشبینیش ده‌كرێت دوو ئه‌وه‌نده‌ى دیكه روو له نه‌مسا بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه پۆلیسى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه پێشبینى ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ ده هه‌زار په‌نابه‌ر له هه‌نگاریاوه بگه‌نه ئه‌ڵمانیا. گوته‌بیژى پۆلیسى ئهڵكانیا شتیڤان زومتاج به رۆیته‌رزى راگه‌یاند كه ئامارى ته‌واویان لهیارهى هاتنى په‌نابه‌ران له‌به‌ر ده‌ست نیه به‌ڵام پێشبینى ده‌كه‌ن پێنج بۆ ده‌هه‌زار په‌نابه‌ر ئه‌مرۆ بگه‌نه ئه‌ڵمانیا. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت كه ئه‌ڵمانیاو نه‌مسا هه‌نگاریا له‌سه‌ر په‌رینه‌وه‌ى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌ڵمانیاو نه‌مسا رێككه‌وتن.
